جەمیل ئەحمەدی چالاکی مەدەنی و وەرزشکاری خەڵکی سنە سزای ساڵێک زیندانی بە سەردا سەپێندرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا (جەمیل ئەحمەدی) چالاکی مەدەنی، وەرزشکار و ڕاهێنەری ڕشتەی کۆنگفۆ و خەڵکی شاری سنە،لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر مێهران ڕەمەزانی بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

ئەم حوکمە لە پێوەندی لەگەڵ ڕاگەییشتن بە دۆسیەی دادوەریی ناوبراو و بە تۆمەتی (پڕوپاگەندە دژی نیزام) دەرچووە.

شایانی باسە جەمیل ئەحمەدی لە ساڵانی ڕابردووشدا بەهۆی چالاکییە مەدەنییەکانیەوە چەندین جار بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ کراوە و لێکۆڵینەوە و دۆسیەی دادوەریی بۆ کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین