دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی شاهین مستەفازادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، شاهین مستەفازادە شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، دوای دەستبەسەر کردن هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شاهین مستەفازادە و ماڵەکەیان بە تەواوەتی پشکنیوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین