بەدوای ئەو ئاگرتێبەربوونە و ئامادەبوونی ئۆتۆمبێلی ئاگرکووژێنەوە، ژمارەیەک لە شارومەندانی مەهاباد بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگر لە شوێنی رووداوەکە ئامادەبوونە.
بەپێی هەواڵێک کە بە تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران گەیشتووە، شەوی هەینی لەسەر شەممە رێکەوتی ٢٤ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ١٢ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی، سەبارەت بە هۆکاری نادیار پارکی "میللەت"ی مەهاباد ناسراو بە "باغی میکائیل" ئاگری تێبەردراوە.
بەدوای ئەو ئاگرتێبەربوونە و ئامادەبوونی ئۆتۆمبێلی ئاگرکووژێنەوە، ژمارەیەک لە شارومەندانی مەهاباد بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگر لە شوێنی رووداوەکە ئامادەبوونە.
تا گەیشتنی ئەو هەواڵە، نەتوانراوە ئەو ئاگرە بە تەواوی بکوژێندرێتەوە و حەولەکان بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگر بەردەواە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بەدەستی تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران گەیشتووە، پێناچێت ئەم رووداوە بەشێوەیەکی رێکەوت بووبێت.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری مەهاباد باس لەوە دەکەن کە ئەمڕۆ هێزە خۆجێیەکانی سەربەکۆماری ئیسلامی تا درەنگانی شەو تەقەیان کردووە.
شایانی باسە هەموو ساڵێک لەسەروبەندی ٢٢ی رێبەندان کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی، هێزە خۆجێییەکان ناسراو بە جاش و بەسیج لەناو شاری مەهابادا تەقەی خۆشی دەکەن کە ئەمەش دەبێتە تێکچوونی ئاسایشی شارومەندانی ئەو شارە.
جێگای ئاماژەیە، بەیانیان ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک پێکهاتوو لە ژنان و پیاوانی ئەو شارە بە مەبەستی وەرزش کردن سەردانی باغی میکائیل دەکەن.