بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردن و نەبوونی هەواڵ لە چارەنووسی ئیسماعیل کەریمی لە زیندانی بوکان

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بە تێپەڕبوونی نزیکەی یەک مانگ لە کاتی دەستبەسەرکردنی «ئیسماعیل کەریمی»، هاوسەر و باوکی سێ منداڵ، خەڵکی گوندی شورجە و دانیشتووی شاری بوکان، هێشتا هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووس و دۆخی ئەو بەدەست نەهاتووە.

بەپێی ئەو زانیارییانە بەدەستمان گەیشتوە، دەستبەسەرکردنی ئیسماعیل کەریمی بەبێ پێشکەشکردنی بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دراوە و پاشان بۆ زیندانی بوکان گواستراوەتەوە.

ئیسمائیل کریمی پێشتریش دەستبەسەرکراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە ئاراستەکراوەکان دژی ئەو بەردەست نییە.

مقالات مرتبط

پر بیننده ترین ها