گیانبەختکردنی پێشمەرگەیەک لە ئەنجامی هێرشی درۆنی کۆماری ئیسلامی لە سورداش

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار بووە کە، یەکێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ناسنامەی «غەزال مەولایی»، کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئاپریلی ٢٠٢٦، لە کاتی هێرشی پهپادی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کەمپی سورداش لە هەرێمی کوردستانی عێراق بریندار بووبوو، بەهۆی توندیی برینەکان گیانی لەدەست دا.

هەروەها لە جەریانی ئەم هێرشەدا دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

پێویستە باس بکرێت کە، ئەم هێرشە لە بارودۆخێکدا ڕوویداوە کە کۆماری ئیسلامی لە ناو ئاگرەبەستی دوو هەفتەییدا بووە، و ئەم کردارەش بە پێشێلکردنی ئاگرەبەست هەژمار دەکرێت.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین