ئیلام ،دەستبەسەرکردنی فاتمە (هەستی) وەرمەزیار دوای بانگ کردنی بۆ دادگا و گواستنەوەی بۆ بەندیخانە

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون،ڕۆژی یەکشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٥،فاتمە (هەستی) وەرمەزیار،تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی ئیلام،دوای بانگ کردنی بۆ دادگای ئەم شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانەی ئیلام گواستراوەتەوە.

بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان،هێزە ئەمنییەکان چەندین جار سەردانی ماڵی بنەماڵەیی ئەم هاوڵاتییەیان کردووە و لە نەبوونی ئەودا،هەڕەشەیان لە دایکی کردووە.ناوبراو لە کۆتاییدا دوای سەردانیکردنی دادگا لەسەر بنەمای بانگهێشتنامەکەی پێشوو،دەستبەسەر کراوە.
فاتمە وەرمەزیار،کچی محەممەدئیبراهیم،پێشتریش لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤دا بۆ ماوەی یەک حەفتە دەستبەسەر کرابوو.

جێگەی ئاماژەیە کە تۆمەتە ئاراستەکراوەکانی دژی ناوبراو لەو کاتەدا بریتی بوون لە (هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی)،(تێکدانی موڵک و ماڵی دەوڵەتی) و (بێڕێزیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی).

بەردەوامی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییان و بانگهێشتکردنە دادوەرییەکان،بەتایبەتی لە ڕۆژانی ڕابردوودا،نیگەرانییەکانی سەبارەت بە پەرەسەندنی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان لە پارێزگای ئیلام و زیادبوونی گوشارە ئەمنییەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی ناڕازی زیاتر کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنەی ئەخیر،تۆمەتە ئەگەرییە نوێیەکان و دۆخی یاسایی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین