دەستبەسەرکردنی موجتەبا کاکایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێلۆڕان

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی (١٧ی ژوئینی ٢٠٢٦)، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “موجتەبا کاکایی”، تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی شاری دێلۆڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، دەستبەسەرکردنی بەڕێز کاکایی لەڕێگەی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی تایبەتیی خۆی، بەبێ نواندنی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری و بە پەنابردن بۆ توندوتیژی ئەنجام دراوە.

شایانی باسە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، ئەو ناوەندەی کە دەستبەسەری کردووە و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین