خۆکوژی/گیانلەدەستدانی مستەفا قاسمی حەسەنوەند لە بەردەم دەفتەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، مستەفا قاسمی حەسەنوەند، چالاکی سیاسی و بەندکراوی سیاسی پێشوو، خەڵکی ئەلەشتەر، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٥، لە بەردەم دەفتەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەحرکەی سەر بە هەولێر، کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو دوای هاتنە دەرەوەی لە ئێران، چەندین جار بە مەبەستی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی پەناخوازی سەردانی دەفتەری کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر کاروباری پەناخوازانی کردبوو، بەڵام ڕووبەڕووی نادڵنیایی درێژخایەن، نەبوونی پشتیوانی کاریگەر، بارودۆخی سەختی ژیان و دەروونی بووەتەوە. هەروەها باس لەوە کراوە کە کاریگەرییەکانی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی لە کاتی دەستبەسەرکردنی لە ئێران تەنانەت دوای ئازادکردنیشی لەسەر تەندروستی ماوەتەوە.

ئەم ڕووداوە جارێکی تر پێویستی مامەڵەکردنی شەفاف و خێرا و کاریگەر لەگەڵ دۆسیەکانی پەناخوازانی سیاسی، دابینکردنی پشتیوانی یاسایی، بژێوی و دەروونی بۆ ئەوانەی لە مەترسیدان بەرجەستە دەکاتەوە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لەم ڕووداوە و لێپرسینەوە لە کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات کە چۆن مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەی مستەفا قاسمی حەسەنوەند و داواکارییەکانی پاراستنیدا کردووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین