تەرمی ئاوات سادقی لاوی خەڵکی پاوە، لە جوانڕۆ دۆزرایەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: تەرمی ئاوات سادقی لاوی خەڵکی شاری پاوە کە رۆژی شەممە ١٣ی پوشپەڕی ١٤٠٥، بێسەروشوێن بوو، دوای دوو ڕۆژ لە شاری جوانرۆ دۆزراوەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی بێسەروشوێن بوونی ئەم شارۆمەندە، بنەماڵە و کەسوکاری بەدوایدا گەڕاون تا لە کۆتاییدا تەرمەکەی لە جوانرۆ دۆزرایەوە. سەرچاوە ئاگادارەکان بە هانایان ڕاگەیاند کە لە سەر جەستەیی ئەم لاوە ئاسەواری ئەشکەنجە بینراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری مەرگ و هیچ وردەکارییەک لەمبارەوە لە لایەن دامودەزگا بەرپرسیارەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە و دیار نیە لە چ بارودۆخێکدا ئەم شارۆمەندە گیانی لە دەستداوە. هەروەها لە سەر پرۆسەی لێکۆڵینەوە لەم بابەتە هیچ جۆرە ڕاگەیندراو یان ئاگاداریەکی ڕوون بڵاو نەکراوەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین