ئازادبوونی مەجید کەریمی، نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی، دوای ٢٤ کاتژمێر دەستبەسەرکردن

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، شەوی پێنجشەممە ٢٤ی گولانی ١٤٠٥، مەجید کەریمی ناسراو بە «مەجید ڕەهۆرد»، نووسەر، چالاکوانی فەرهەنگی و مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردیی خەڵکی قوچان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران دەستبەسەر کراوە و دوای نزیکەی ٢٤ کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازاد بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شەش کەس لە هێزە ئەمنیەکان بێ‌بەڵگە و بڕیاری دادوەری هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەم چالاکوانە فەرهەنگییە و هاوکات لەگەڵ پشکنینی تەواوی ماڵەکە، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی، لەوانە مۆباییل و لەبتابی ناوبراو دا گرتووە .

هەروەها بەپێی زانیارییەکان، دەزگا ئەمنیەتیەکان مەجید کەریمی یان بە هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانی کوردستان تاوانبار کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سەبارەت بە تۆمەتەکانی ناوبراو نەدراوە .

ئەم نووسەرە کوردە دوای گواستنەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەتیەکان و تێپەڕاندنی شەو و ڕۆژێک لە لێکۆڵینەوە، شەوی هەینی ٢٥ی گولان لە یەکێک لە شەقامەکانی تاران بەجێهێڵدرێ.

مەجید کەریمی (ڕەهۆرد) یەکێکە لە سیما ناسراو و فەرهەنگییەکانی کوردانی خۆراسان کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە بوارەکانی هۆنراوە، نووسین و فێرکردنی خۆبەخشانەی زمانی کوردیدا چالاکی هەبووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین