مەهاباد؛ عەلی ریاحی دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥ هاووڵاتییەک بە ناوی عەلی ڕیاحی خەڵکی ئاوایی قەرەقشڵاقی سەر بە ناوچەی شاروێران لە مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان دەستبەسەرکردنی عەلی ڕیاحی بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی تایبەتیی خۆی و بێ نیشاندانی هەر چەشنە بڕیارێکی دادوەری ئەنجام دراوە.

عەلی ڕیاحی پێشتر لە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دوای تێپەڕبوونی نزیکەی حەوت مانگ لە کاتی دەستبەسەرکردنی،نزیکەی مانگێک لەمەوبەر بە دانانی بارمتەی ١٥ ملیار تمەنی ئازاد کرابوو.

شایانی باسە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ئەم هاووڵاتییە کراون لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین