هانا: شەوی چوارشەممە ١ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٢١ی ئاوریلی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران ٢ برایان دەسبەسەر کردووە.
ناسنامەی ئەم دوو برایە "نوورەدین و سەلاح حسێنی" کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی گوندی "عەلیاباد" لە ناوچەی شنۆ راگەیەندراوە.
دەستبەسەر کردنی ئەم دوو برایە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بەڕێوەچووە و هۆکاری قوڵبەستکردنیان پێ رانەگەیاندوون و هیچ زانیارییەکیش لە چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکردنیان لەبەردەستدا نییە.
دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی، بێسەروشوێن کردنی شارۆمەندان و نەدانی هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان بە بنەماڵەکانیان پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە.