دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی خالق حەقیقەت خواە لە شنۆ و بەردەوامی نادیاری چارەنووسی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، خالق حەقیقەت خواە، شارۆمەندی خەڵکی “سیاوان”ی سەر بە ناوچەی “دەشتەبێڵ”ی شنۆ، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٥، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی یان بڕیاری دادوەر و بە بەکارهێنانی توندوتیژی، ئەو شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ خالق حەقیقەت خواە ڕانەگەیندراوە. هەروەها بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئەو تا ئێستا لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین