ئازادبوونی فوئاد (سیرووس) فەتحی دوای چوار ساڵ زیندانی‌کران لە تاران

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، فوئاد (سیرووس) فەتحی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە و نیشتەجێی تاران، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دوای کۆتاییهاتنی سزای چوار ساڵ بەندکرانەکەی، لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

فوئاد فەتحی پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و قەزایی، بۆ کێشانی سزاکەی بۆ زیندانی ئێڤین گواسترابووەوە. ناوبراو لە ساڵانی ڕابردووشدا بەهۆی چالاکییە کرێکاری و مەدەنییەکانیەوە چەند جارێک ڕووبەڕووی دەستبەسەرکردن و بەدواداچوونی قەزایی بووەتەوە.

ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، لقی ٢٦ی دادگای ئینقڵابی تاران فوئاد فەتحی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە نەیارەکانی حکوومەت و هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات بە چوار ساڵ زیندانی‌ تەعزیری مەحکووم کرد.

جگە لە سزای زیندانی‌کران، دادگا ناوبراوی بە سزای زیادە مەحکووم کردبوو، کە بریتی بوو لە دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات، دوو ساڵ بێبەشبوون لە ئەندامێتی لە گرووپ و ڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و دوو ساڵ قەدەغەی نیشتەجێبوون لە تاران و دەوروبەری.

لە ماوەی زیندانی‌ بونی دا، داواکاریی ئازادکردنی مەرجدار بۆ فوئاد فەتحی لە ڕێبەندانی ١٤٠٣دا، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک لەسەر سێی سزاکەی، بەهۆی دژایەتیی ناوەندی ئەمنییەوە ڕەت کرایەوە.

ناوبراو هەروەها ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتی بەوەی کە بە گوشار و ئازاری بە مەبەست دژی بەندکراوانی سیاسی ناوی بردبوو، دەستی دایە مانگرتن لە خواردن و لە بەکارهێنانی دەرمانەکانی خۆی،خۆی پاراست. ئەم هەنگاوە، بە سەرنجدان بە پێشینەی نەخۆشیی ئیلتیهابی سییەکانی، نیگەرانیی زۆری لەسەر باری تەندروستیی ناوبراو لە زینداندا دروست کردبوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین