مەترسی جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی پێنج وەرزشکاری دەستبەسەرکراو لە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، پێنج وەرزشکاری دەستبەسەرکراو لە جەریانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە. یەکلاییکردنەوەی بەشێک لەو سزایانە ئەگەری لەسێدارەدانیانی زیاتر کردووە و ژیانی سزادراوان لەبەردەم مەترسیدایە.

سزادراوان پێکهاتوون لە: عەلی پێشەوەرزادە، تەمەن ٢٨ ساڵ، وەزشکاری پێشوویی بواری مەلەوانی و واتێرپۆلۆ. مریەم هۆداوەند، تەمەن ٤٢ ساڵ، شاخەوان، ئیحسان خودادادی تەمەن ٣١ ساڵ، کوشتی گیر، بنیامین نەقدی، تەمەن ٢٦ ساڵ، قارەمانی کیک بۆکسینگ و موی تای، و ئیحسان حوسێنی پور حەسارلوو، تەمەن١٩ ساڵ، فوتباڵیست.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆسەی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکانی ئەم کەسانە، بە ئەشکەنجە، وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، بێبەش کردن لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پێشێلکردنی مافی بەرگری کاریگەر، ئەنجام دراوە.لە دۆسیەگەلێک کە کۆتاییەکەیان سەپاندنی سزای لەسێدارەدانە، ڕەچاوی گەرەنتی دادگاییکردنی دادپەروەرانە ئیلزامیە. پشتبەستنی دادگا بەو لێدوانانەی کە لە ژێر ئەشکەنجەدان یان لەو بارودۆخەدا بەدەست هاتوون کە دەستڕاگەیشتنێکی کاریگەر بە پارێزەر نییە، سزای دەرکراو لە ڕەوایەتی پێداچوونەوەی دادوەری سەربەخۆ، پووچەڵ دەکاتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین