شەهرام سادقی، لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کەرەج، بەرەبەیانی یەکشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥ لە سێدارە درا. هەواڵدەری میزان، سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران، جێبەجێکردنی ئەم سزایەی پشتڕاست کردووەتەوە.
دەزگای دادوەری وتوویەتی دوسیەی سادقی پەیوەندی بە ڕووداوەکانی ناڕەزایەتیەکان لە کەرەج و پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک بە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئینتیزامی بووە. میزان ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە دادگای شۆڕشی کەرەج بە تۆمەتی «ئەنجامی ئۆپەراسیۆن بە قازانجی ئیسرائیل و ئەمریکا و گرووپە دژەبەرەکان» بە سێدارە و دەستبەسەرداگرتنی هەموو سامانەکەی سزا دراوە و سزاکەی دوای پشتڕاستکردنەوەی دیوانی باڵای وڵات جێبەجێ کراوە.
ئەو زانیارییانەی لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بڵاوکراونەتەوە، تەنیا تۆمەتی فەرمیی ئەم دەزگایەن لەسەر دوسیەکە و هیچ زانیارییەکی سەربەخۆ سەبارەت بە پرۆسەی دادگایی، چۆنیەتی دەستگەیشتن بە پارێزەر و دڵنیا بوون لە دادگاێکی دادپەروەرانە بەردەست نییە
