دەستبەسەرکردنی ئاسۆ عەبدوڵڵاهی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەیانی سێشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٥، ئاسۆ عەبدوڵڵاهی، خەڵکی گوندی «شەمۆڵە»ی سەردەشت، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی «پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران» ئەنجام دراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هەبوونی بەڵگە و بڕیاری دادگا لە کاتی دەستبەسەرکردن، دەزگای یاسایی دەرکەری فەرمانی دەستبەسەری، شوێنی ڕاگرتن و ئەوەی کە ئایا دەستیگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لە گەڵ بنەماڵە ی بۆ ڕەخساوە یان نا، نییە. هەروەها ڕوون نییە کە تۆمەتی باس کراو بە شێوەی فەرمی بە ئاسو عەبدوڵڵاهی ڕاگەیەندراوە، یان تەنیا وەک هۆکاری دەستبەسەرکردن لەلایەن دەزگای ئەمنییەتییەوە وتراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین