‌سزادرانی شیوا زارعی ڕۆژنامەنوسی کورد، بە پێبژاردنی جەریمە

بە پێی هەوڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، شیوا زارعی ڕۆژنامەنوسی خەڵکی قەسری شیرین و دانیشتوویی بوین زەهرا، لە لایەن لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی قەزوین سزای پێبژاردنی ٥٠ ملوێن تمەن جەریمەی بە سەردا سەپێندراوە.

ئەم سزایە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” و بە هۆی دووبارە بڵاو کردنەوەی ئیستۆریەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەرکراوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا پێی ڕاگەیندراوە. هەروەها پێش دەرچوونی ئەم سزایە، سەرجەم هەژمارە بانکییەکانی ئەو بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە داخراوە و مۆبایلەکەشی لە مانگی بەفرانباری ١٤٠٤، بەبێ بڕیاری دادوەر دەستی بە سەردا گیراوە و تا چەندین مانگ ڕادەستی نەکراوەتەوە.

کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی شیوا زارعی ڕۆژی ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥، لە لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی شاری قەزوین بەڕێوەچووە. ئەو پێشتر لە رێکەوتی ١٣ی گوڵانی ١٤٠٥، ئاگاداری ئامادەبوون لە دادگای پێ گەیشتبوو. لە مەتنی ئەم ئاگاداریەدا هاتبوو کە ئامادە نەبوونی تۆ ڕێگری لە بڕیاردانی یاسایی ناکات.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین