جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی ئیرەج ئیبراهیمی زادە لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی پوشپەڕی ١٤٠٥، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ئیرەج ئیبراهیمی زادە خەڵکی ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئانقەست لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر ودواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو،

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، دامودەزگا فەرمییەکان و میدیا ناوخۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئاماژەیان بەم ئێعدامە نەداوە و دەربارەی وردەکاری دۆسیە، پڕۆسەی پێڕاگەیشتنی دادوەری و کۆتا چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین