رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی پوشپەڕی ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی سەفا رەحمانی خەڵکی گوێگ تەپەی سەر بە شاری مەهاباد، دوای ١١٤ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی دادرەسی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.شایانی باسە، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حزبەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی کوردستانی ئێران دەستبەسەر کرابوو.
ئازادی کاتی سەفا رەحمانی بە دانانی بارمتە دوای ١١٤ ڕۆژ دەستبەسەری
Previous article
