بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی ئارەش مەحموودی دوای ١٠ ڕۆژ دەستبەسەری

هانا،سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی ئارەش مەحموودی شارۆمەندی خەڵکی کرماشان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر بارودۆخ و چارەنووسی لە بەردەستدا نیە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتووە، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی شەممە ٢٠ی پوشپەڕی ١٤٠٥، بە شێوەی سەرەڕۆیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردووە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرته هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە، لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین