ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە: ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی گوڵانی ١٤٠٥، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی “محەمەد تەقی شاوەیسی”، خەڵکی شارستانی سەلاسی باوەجانی، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کراوە.
بەپێی زانیارییەکان؛ ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.
محەمەد تەقی شاوەیسی خێزاندار بووە و خاوەنی چوار منداڵ.
