بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی هەینی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، عوسمان بایزیدی خەڵکی ئاوایی “بەندەرێ”ی سەر بە پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عوسمان بایزیدی نزیک کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لە بارودۆخ و چارەنوسی تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
