بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سێ شارۆمەند بە ناوەکانی عەلی بالایی (برای گیانبەختکردوو شێرزاد بالایی) مەیسەم چەبۆک کار و کامیار ڕەشیدی، خەڵکی شارۆچکەی ئیسلاماوای غەربی سەر بە پارێزگای کرماشان، دوای ماوەیەک دەستبەسەری بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان ڕاگوێزراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، عەلی بالایی لە رێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو. هەروەها کامیار رەشیدی و مەیسەم چابۆک کار لە رێکەوتی ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوون.
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم سێ شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
