بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی مەیسەم چابۆک و کامیار رەشیدی خەڵکی شاری ئیسلاماوای غەربی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
