بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ماوەی ٤٣ ڕۆژە بێهزاد ئازەرەخش تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی شاری بۆجنوردی سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور دەستبەسەر کراوە و لە بارودۆخێکی نادیاردا لە بەندیخانەی بۆجنورد ڕاگیراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی بۆجنورد ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە و ئەو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
