دەستبەسەرکرانی پژمان ئەسڵ مەرز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دەرەشار

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شەوی پێنجشەممە ٣٠ ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی پژمان ئەسڵ مەرز تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی دەرەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگیران و چارەنوسی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین