رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، زیاتر لە ٢٠ ڕۆژە شارۆمەندێک بە ناوی مالک نیک بەخت، خەڵکی شارۆچکەی مەڵەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم شارۆمەندە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیران و چارەنوسی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
