بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی رەزا فەتاحی لە کەرەج

هانا؛ لەگەڵ تێپەڕ بوونی ٤١ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی رەزا فەتاحی خەڵکی ئاوایی “سەرتەنگ”ی سەر بە شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام و دانیشتوویی شاری کەرەج، هێشتا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، رەزا فەتاحی ڕۆژی پێجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە له کەرەج دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوسی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە و ئەو لە مافی پەیوەندی و جاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین