گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی کار لە مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ ڕێبەندانی ١٤٠٤، کرێکارێک بە ناوی ئاکام بیژەن، خەڵکی ئاوایی “خاتون باغ”ی سەر بە شاری مەهاباد، لە جەریانی کار لە کانگای بەردەمێشی مەهاباد، بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لە دەستداوە.

ئاکام بیژەن خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو.

شایانی باسە کە بەردەوامی ڕووداوە پیشەییە کوشندەکان لە ئێراندا ئاماژەیە بۆ لاوازییەکی جیددی لە پابەندبوون بە پێوەرەکانی سەلامەتی، نەبوونی چاوەدێرییەکی گونجاو و بێبایەخکردنی پێکهاتەیی مافی ژیان و سەلامەتی کرێکاران کە ئەمەش بە پێشێلکارییەکی ڕوونی مافە بنەڕەتییەکانیان دادەنرێت.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین