دەستبەسەرکرانی محەمەد ئەسەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە قوروە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی محەمەد ئەسەدی، لە کاسبکارانی شەقامی تەختی شاری قوروە و خاوەن دوکانێکی ئەشیای یەدەکی، لە لایەن چوار چەکداری جلوبەرگ مەدەنیەوە دەستبەسەر کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کەسانە نزیک کاتژمێر ١١ی بەیانی بە چوونە سەر شوێنی کاری ئەو بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر ئەو دامەزراوەیە کە ئەم شارۆمەندەی دەستبەسەر کردووە، هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین