رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ نزیک دوو هەفتە لەمەوبەر شارۆمەندێک بە ناوی ئومید ئەمانی، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی شاری کامێران و دانیشتووی تاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی و بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
