رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە ڕۆژی هەینی ١٩ بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی بێهروز باسرە تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
