بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی سوشا مورادی خەڵکی پارێزگای کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
