رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەمیر رەزا کرماجانی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی پارێزگای کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە فەردیسی کەرەج، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە لە رێکەوتی ٢٢ی بەفرانبار ئەسپەردە کراوە.
