رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەدیب ساڵخۆردە خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی پارێزگای کرماشان ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە کوردە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و چارەنوسی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
