بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، محەمەد مەهدی (ماکان) نیعمەتی، خوێندکاری ئەدەبیاتی ئینگلیسی، خەڵکی پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر بارودۆخی جەستەیی و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
