بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەرسەلان دیوارگەر خەڵکی شاری دیواندەرە و دانیشتوویی شاری سنە، دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەرسەلان دیوارگەر دوای بانگ کران و ڕۆیشتنی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە و تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر بارودۆخ و ئەو تۆمەتانەی درانەتە پاڵی لە بەردەستدا نیە.
شایانی باسە، ئەم شارۆمەندە پێشینەی دەستبەسەرکران و بەندکرانی هەیە.
