دەستبەسەرکرانی هوشیار شەعبانی چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بانە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هوشیار شەعبانی چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی شاری بانە، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای بە دواداچوونی بەردەوامی خێزاکەی لە ماوەی دەستبەسەری، تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هانای ڕاگەیاند، هوشیار شەعبانی دوای دەستبەسەرکران لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە داوای لە دایکی کردبوو بۆ ئازاد کرانی بارمتە ئامادە بکات بەڵام دوای ئامادە کرانی بارمتە لە لایەن دایکیەوە و سەردانی بۆ دامەزراوە ئەمنییەکان پێی ڕاگەینراوە کە هوشیار بە هیچ جۆرە بارمتەیەک ئازاد ناکرێت و بڕیارە ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤین بکرێت.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ناوبراو پێشتر لە کاتی دەستبەسەر کران لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە تەقەی لێکراوە و سێ فیشەک بەر قاچی کەوتووە. ئەو دوای دەستبەسەر کران بۆ ماوەی ٤٦ ڕۆژ لە گرتووخانەیەکی ئەمنی لە سنە ڕاگیرا و دواتر لە رێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، بۆ بەندیخانەی بانە ڕاگوێزرا.

ئەم چالاکی مەدەنیە، دواتر لە ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، دوای ٥٣ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد و چوارسەد ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی بانە ئازاد کرابوو.

شایانی باسە، هوشیار شەعبانی پێشتریش بە هۆکاری چالاکیە مەدەنی و سیاسیەکانیەوە چەندین جار لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین