دەستبەسەرکرانی دوو برا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە قوروە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی زاهد خالدیان، خێزاندار باوکی منداڵێک و واحد خالدیان خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، خەڵکی شاری قوروە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین