سمکۆ یوسفی مامۆستای زمانی کوردی سزای شەش مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرا

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی، سمکۆ یوسفی مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵک شاری بۆکان، لە رێکەوتی٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بانگ کراوە و دوایی دادگایی کران، سزای شەش مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤، لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و دوای چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە ئازاد کرابوو. هەروەها ناوبراو لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٤، بەشێوەی سەرەڕۆیانە و بە کارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرا و دواتر بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.

شایانی باسە، سمکۆ یوسفی لەم ساڵانەدا لە بەشەکانی فێرکاری زمانی کوردی و پاراستنی ژینگەدا چالاک بووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین