جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی چەنگیر غەفوریان لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی سێشەممە ٣٠ بەفرانباری ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی چەنگیز غەفوری خەڵکی شاری مەهاباد، لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکان جێبەجێ کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین