بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ بەفرانباری ١٤٠٤، ئاژوان خزریان چالاکی مەدەنی خەڵکی سەردەشت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی ئەم چالاکی مەدەنیە دەستبەسەریان کردووە و هاوکات سەرجەم ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانیان لە کافی نێتەکەی کۆکردووەتەوە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە لە ساتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیران، بارودۆخی یاسایی و جەیستەیی ئاژوان خزریان لە بەردەستدا نیە.
