رێکخرای مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سینا نەزەری خەڵکی ئاوایی سەفەرشای سەر بە شاری گەهوارە (داڵاهو) لە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەج، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە،
