کوژرانی مێلینا ئەسەدی منداڵی تەمەن ٣ ساڵان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵان بە ناوی “مێلینا ئەسەدی” خەڵکی کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە بلواری تاق بۆستان کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار له وتووێژێکدا له گەڵ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتڕاستی کردەوه که مێلینای تەمەن 3 ساڵان له بلواری تاق بۆستان له گەڵ دایک و باوکی بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراوه .

ئەو سەرچاوەیە هەروەها زیادی کرد: دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە گوشار خستنە سەر بنەماڵەی مێلینا ئەسەدی هەوڵیان داوە بەرپرسیارێتی ئەم کوشتنە بخەنە سەر شانی ناڕازییان، کارێک کە ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی بنەماڵە و کۆمەڵگا بە ڕاستییەکان دەکات و بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دادەنرێت.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین