لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکانی مانگی بەفرانبار، لانیکەم چوار شارۆمەندی کورد لە کرماشان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە شەوی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی ماهان دەبیری پور خەڵکی ماهیدەشتی کرماشان، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ١٧ی بەفرانبار،سێ شارۆمەند بە ناوەکانی ئازاد نادری، میلاد وەیسی و ئارەش حەیاتی خەڵکی کرماشان، لە شەقامی ٦٠ مەتری دەوڵەتاوای ئەم شارە لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندانە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
