بەیاننامەی ١٢٠ چالاکی سیاسی و مەدەنیی کورد: دان بە مافی ناڕەزایەتی دەربڕین بنێن و ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون ئازاد بکەن

بەیاننامەی ١٢٠ چالاکی سیاسی و مەدەنیی کورد:
دان بە مافی ناڕەزایەتی دەربڕین بنێن و ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون ئازاد بکەن

لە بەیاننامەیەکدا، ١٢٠ چالاکی مەدەنی، سیاسی و مافی مرۆڤی کورد، وێڕای پشتیوانی لە ناڕەزایەتیی مەدەنی و ئاشتی خوازانەی خەڵک، خوازیاری ئازادکردنی دەستبەسەرکراوان و بیستنی دەنگی میللەت بوون. دەقی تەواوی بەیاننامەی چالاکانی کورد بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بە گرانیی تێچووی ژیان و سەختی ژیان بەشێک لە شارەکانی وڵاتی گرتووەتەوە و ژمارەیەک هاونیشتیمانیان گیانیان لەدەستداوە، شەپۆلێکی دەستبەسەرکران دەستیپێکردووە و ئەم ڕەوتە لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی وڵاتدا بەرچاوە.
تەواو جێگەی سەرسوڕمانە کە لە لایەک وتەبێژی حکومەت دەڵێت؛ ئێمە دان بە مافی ناڕەزایەتی دەربڕین دەنێین، بەڵام ڕووبەڕووبوونەوە توندەکان و پشتگوێخستنی مافی کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی بە ئاشتی خوازانە وێنەیەکی دژەیەک دەخەنە ڕوو.
ئێمە پێمان وایە ئەم کردەوانە لە بەرامبەر ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان پێچەوانەی کۆنوانسیۆن و پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی مافە مەدەنی و سیاسییەکانە کە کۆماری ئیسلامی پەسەندی کردوون. ئێمە ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی و مافی مرۆڤ لە کوردستان، دووبارە جەختکردنەوە لەسەر مافی ناڕەزایەتی دەربڕین و گوێگرتن لە خواست و داواکارییەکانی خەڵک، هەروەها هاوسۆزی لەگەڵ کەسوکاری گیانبەختکردووانی ئەم دواییە، داوای ئازادکردنی سەرجەم دەستبەسەرکراوەکانی ئەم دواییە و وەڵامدانەوەی خواست و داواکارییە ڕەواکانی خەڵک دەکەین.

واژۆکاران :
١. کاک حەسەن ئەمینی، سۆهراب زەنگنە، جەلیل ئاهەنگەرنژاد، ئێجلال قەوامی، عەبدوڵڵا سوهرابی، حامد فەرازی، هاشم حسێن پەناهی، فەریدون فەریدونی، بێهروز سەنجابی، موختار ئەسعەدی، ڕوزبە ئێکرادی، مەجید کەریمی، مەحیەدین ڕەیحانی، ڕەزا ئەلیاسی، تاهیر قادرزادە، پژمان حەبیبی، فاروق سەعیدزادە، فەیسەڵ نووری، سەباح حەسەنی شیانی، شەهرام سەفەری، عەلی والایی، موحسن کاویانی، غەفور سولەیمانی، ئەحمەد وەزیری، ناسر مەردۆخ کوردستانی، تۆفێق لامێعی، ئیقباڵ بایزیدی، زاهید مەعروفی، موحسن نگەهدار، جەواد ئەردەڵان، مەهناز ئەردەڵان، مەهین خەرامانپوور، عەدنان قادری، عەزیز عەزیزی، جەلال خودامورادی، سدیق ئەسفەند مەرز، محەممەد مورادی، شەریف غەفووری، محەممەد محەممەدی، کەمال جەهان نەمایی، فاتح سەعیدی، جەمال باخی، سارۆ ئەحمەدی، سدیق خەیاتی، ئەحمەد بەهرامی، عەلی لامێعی، سەبری حامێدی، خەبات مەجیدی، ناسر ڕەحیمی، بەختیار هەمیلی، سادق ڕەحمەتی، حسێن جەمال ئەحمەدی، نووشین سادقی، سەباح غوڵامی، سۆرەیا تەهماسبی، تاهیر خودامورادی، ئەمجەد دەروێشی، سامیار تەوەکولی سەنەندەجی، حەمید مەلەک ئەلکەلامی، حەیدەر ئەحمەدی، بایزید هێدایەتی، جەمال ئەسەدی، ئەحمەد قەمەری، ساڵح فەرامەرزی، حامد لوتفی، نەسرین ئەفزەلی، ئەحمەد محەممەدی، مەجید گۆوەیلی، نەشمیل خاتری، عوبەید زەمانی، فەتحوڵڵا سەفاری، فەرید سەفاری، تاهیر مورادی، مەسعود سدیقی، ڕەزا عەلیخانی، فەریدون ڕەزایی، موسلیم سەعیدپوور، کیانوش خالێدیان، سابر حەقگو، دامون شەریفی، سەرکەوت فەرهادی، ڕامین فەرهادی، کەژاڵ ڕەزایی، مەستوورە ئەمجەدی، شەریف ئەمجەدیان، نامێق کەرەمی، عەبدوڵڵا قەهرەمانی، ساڵح کارگوشا، ناسح چارەخخا، ڕەحمەت ناسێری، دانیال مەجیدی، گوڵاڵە ڕەحمانی، مەزهەر خوداجوو، جەبار ئەرشەدی، شەهرام باقری، بەهرام شەریعەتی، کاوە ئابتێحی، نەریمان ئەحمەد پەناه، ڕەشاد وەکیلی، تیمور حەبیبی، بێهرووز پەهلەوانی، کووروش هەمیلی، سیروس مەجد، عێرفان عەبدەلی، ئەحمەد قادری، داریوش فەخری، موختار ئەفزەلی، فەرهاد کیانی، یاوەر ڕەنجبەر، ڕامین مەلەک محەممەدی، موحسین مەفاخری، هۆشیار ئەردەڵان، کەریم گەوهەری، تەها ئەسەدی، جەمیل خودامورادی، نەسروڵا هێدایەتی، فواد ئەحمەدی، سارۆ باقری

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین