عەقیل کشاوەرز خوێندکاری تەمەن ٢٧ ساڵ بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە سێدارە درا

ناوەندی میدیایی دەسەڵاتی دادوەری هەواڵی لە سێدارەدانی عەقیل کشاوەرز بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە سەر لە بەیانی شەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەم بەندکراوەیە پێشتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و وێنەگرتن لە شوێنە سەربازیەکان” سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا و بنەماڵەکەی لە ڕۆژی هەینی ٢٨ی سەرماوەز، کۆتا چاوپێکەوتنیان لەگەڵی ئەنجامداوە.

شایانی باست عەقیل کشاوەرز خەڵکی ئەسفەهان و خوێندکاری زانکۆی شاهرود لە مانگی گوڵانی ١٤٠٤، لە جەریانی ڕۆیشتنی بە شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا و لە کۆتاییەکانی هاوینی ڕابردوودا لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی “سەجاد دوستی” سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرا و سزاکە لە دادگای باڵای وڵات پێشتڕاست کرایەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین