بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٥ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەمیرعەلی حەیدەری خەڵکی شاری ئاودانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سێ شارۆمەندی تر بە ناوەکانی ئیلما ئیمانی، سۆهەیل پارکەرزان و حوسێن حاجیان. خەڵکی شاری ئاودانان لە هەمان ڕۆژدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
