دەستبەسەر کرانی تاهیر بارام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٥ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی تاهیر بارام خەڵکی ئاوایی “شیناوێ”ی سەر بە پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنوسی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین